به ڤیدیۆ.. به‌شێوه‌یه‌كی شۆك و باوه‌ڕپێنه‌كراو تۆپ هێڵی گۆڵی نه‌بڕی
ئه‌م ڤیدیۆیه به خێرایی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به سه‌رسوڕمانه‌وه بڵاو كرایه‌وه
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی جامی هۆڵندا به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو ده‌رفه‌تێكی گۆڵكردن به‌فیرۆ چوو، ئه‌مه‌ش به‌خێرایی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه.
له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی جامی هۆڵه‌ندا، ئه‌لكه‌مار میوانداریی یانه‌ی زفولهی كرد، یانه‌ی ئه‌لكه‌مار به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌و یارییه‌دا له خوله‌كی 15 ماتیس سیۆمتینیز كه له‌و یارییه‌دا گۆڵێكی كرد، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی شۆك تۆپێكی ئاسمانی له به‌رگریكاران و له پشته‌وه‌ی گۆڵپارێزی به‌رامبه‌ر هاویشت، به‌ڵام تۆپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر هێڵی گۆڵی نه‌بڕی و گه‌ڕایه‌وه ده‌ره‌وه.
— Drafts 2.0 (@drafts_2) December 19, 2018