هيومان رايتس ۆچ: ئه‌مه‌ريكا هه‌ڕه‌شه له 30 په‌نابه‌رى عێراقيى ده‌كات
رازى نه‌بن به گه‌ڕانه‌وه زيندانيان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ريكا 30 هاووڵاتى عێراقى به زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر رازيش نه‌بن به گه‌ڕانه‌وه زيندانيان ده‌كات.
رێكخراوه‌كه ئاشكرايكردووه، ئه‌و هاووڵاتييه عێراقييانه له كۆى 1400 كه‌سدان و ناچار ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و له حاڵێكدا، ئه‌گه‌ر رازى نه‌بن به گه‌ڕانه‌وه بۆ ماوه‌يه‌كى درێژى سزاى زيندانيكردنيان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه ناسنامه‌يان نييه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه عێراقيش رووبه‌ڕووى توندوتيژى و مامه‌ڵه‌ى خراپ ده‌بنه‌وه.
هيومان رايتس ۆچ باسى له‌وه‌شكردووه، پێش بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى پێدانى ڤيزا به بيانييه‌كان له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه، عێراق هيچ په‌نابه‌رێكى به زۆر گه‌ڕێندراوه‌ى وه‌رنه‌ده‌گرته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا، به‌غدا ژماره‌يه‌ك په‌نابه‌رى به زۆر ره‌وانه‌كراوى وه‌رگرته‌وه.
عێراق يه‌كێكه له‌و حه‌وت وڵاته‌ى له لايه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه ناوى خراوه‌ته ليستى ره‌شه‌وه و هيچ په‌نابه‌رێكى عێراقى مافى مانه‌وه‌ى له ئه‌مه‌ريكا پێ نادرێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر