لە چەند کاتژمێری داهاتوو بارسێلۆنا بەفەرمی یەکەم گرێبەستی زستانەی رادەگەیەنێت
مۆریلۆ پەیوەندیی بە بارسێلۆناوە دەکات
جیسۆن مۆریلۆ لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا.
جیسۆن مۆریلۆ، بەرگریکاری کۆلۆمبی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا گەیشتۆتە رێکەوتن و بریارە لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی بڵاویان کردۆتەوە کە بەرگریکاری یانەی ڤالێنسیا رازی بووە بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات، هەرچەندە بەرپرسانی شەمشەمە کوێرەکان ئامادە نەبوون رێگە بەم یاریزانەیان بدەن پەیوەندی بە بارساوە بکات، بەڵام ئەم یاریزانەش لەم پێناوەدا ئامادە نەبوو بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات، بۆیە دەنگۆی ئەوە بلاوبۆتەوە کە هەردوولا رازی بوون و لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبێتە یاریزانی کەتەلۆنیەکان.