بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا چۆڵكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازییش ده‌گرێته‌وه
هێرشی ئاسمانییش ئه‌نجام نادات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له باكووری سووریا، چۆڵكردنی هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف و ناوچه‌ی 55یش ده‌گرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری ئه‌و به‌رپرسه، كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاری كشانه‌وه‌كه چۆڵكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌ش ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له ته‌نه‌ف و ناوچه‌ی 55ن، ئه‌وانیش له قۆناغی داهاتوو چۆڵ ده‌كرێن.
كۆشكی سپی له بڕیارێكی له ناكاودا، بڕیاری كشانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له باكووری سووریا ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش دوای تێكشكاندنی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه له ناوچه‌كه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و ئاژانسه له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، راگرتنی هێرشه ئاسمانییه‌كانیش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی داعش ده‌گرێته‌وه و چیدیكه هێرشی ئاسمانییش ئه‌نجام نادات.
ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا له شه‌ڕی دژی داعش، پشتیوانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كردووه له باشووری سووریا و دوێنێ شه‌ویش واشنتن بڕیاری كشانه‌وه‌یدا له‌و وڵاته.
ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی هه‌سه‌ده‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داعش به‌هێز ده‌بێته‌وه.
ئ. م