سێ سیناتۆری ئهمهریكا: کشانەوە لەم کاتەدا خیانەتە
به بڕیارهكهی ترهمپدا دهچنهوه
K24 - ههولێر:
سێ سیناتۆری ئەمریکی دژی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وەستانەوە و رایانگەیاند، کشانەوەی ئەمریکا لەم کاتەدا خیانەتە لە کورد.
لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا هاوبهشدا، له ئهنجوومهنی پیرانی ئهمهریكا له واشنتن لیندزی گراھام سیناتۆری کۆمارییەکان و جاک رید و رۆبێرت مێنێندز لە پارتی دیموکراتەکان دژی بریارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا ھاتنە دەنگ.
لیندزی گراھام دەڵێت: "شەڕی داعش کۆتای نەھاتووە و ئەم بڕیارەی سەرۆک ترەمپ ھەمان ھەڵەی باراك ئۆبامایە کە ساڵی 2011 سوپای ئەمریکای لە عێراق کشاندەوە".
گراھام راشیگەیاند, قسەم لەگەڵ وەزیری بەرگری و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و شارەزایانی سەربازی و فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان کردووە لە سوریا. ھیچیان لەگەڵ ئەوە نین لەم کاتەدا لە سوریا بکشێنەوە.
جاک رید سیناتۆری دیموکراتەکان, بەھەمان شێوە رەخنە لە بریارەکەی ترەمپ دەگرێت و دەڵێت: "برێت مەکگورك و جەیمس جێفری کەسی یەکەمى ئێمەن لە سوریا و عێراق و شارەزای بارودۆخی ناوچەکەن ھەردووکیان بەدەنگی بەرز دەڵێن: ھێشتا داعش لەناو نەچووە و ئەگەری سەرھەڵدانەویە زۆرە".
جاک رید دەڵێت: "بڕیاری کشانەوەمان لە سووریا لەم کاتەدا خیانەتە لە کورد".
لهم چوارچێوهشهدا، رۆبێرت مێنێندز, كه سيناتۆرێكی دیكهی دیموكراتهكانه، دان بەوەدا دەنێت کە کورد و پێشمەرگە باشترین ھاوپەیمانی ئەمریکا بوون و بەھاوکاری کورد نەبووایە موسڵ رزگار نەدەکرا.
دەشێڵێت: "بریارەکەی سەرۆك ترەمپ ئەمریکای لە ھەموو جیھان بێمتمانە کردووە چیتر کەس باوەڕمان پی ناکات".
ھەرسێ سیناتۆری ئەمریکی کە لە ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکانن داوا لە ترەمپ دەکەن سوود لە ھەڵەکانی ساڵی 2011ی باراک ئۆباما وەرگرێت و لە سووریا نەکشێتەوە, چونکە ئەوەی لە عێراق روویدا ئەگەر ئەمریكا هێزهكانی نهكێشاباوه، رووینهدهدا.
ئێستاش سیناتۆرە ئەمهریکییەکان سەرقاڵی پرۆژە یاسایهکن بۆ ئەوەی ترەمپ ناچار بکەن بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.
لیندزی گراھام، لە کۆتایی گۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا روو لەسەرۆکی ئەمریکا گوتی: "دەرفەتێک لە پێشە بۆ ئەوەی بڕیارەکەت بگۆڕی، دەنگی ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکانت لەگەڵە و سوود لەو دەرفەتە وەرگرە".
سهرچاوه: AP
ئ. م