پارتە کوردییەکانی سووریا هەڵوێستی جیایان لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هەیە
دوو خوێندنەوەی جیاواز بۆ داهاتووی سووریا دەکرێت
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا، بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له رۆژئاوای كوردستان به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جیاواز دابه‌ش بووه، و به‌شێكی لایه‌نه‌كان به ئه‌رێنی سه‌یری بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و به‌شێكی دیكه‌شیان پێیان وایه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا، له سووریا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت.
بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان پێیانوایە، کشانەوەی ئەمەریکا نا ئارامیی دروست دەکات و دەرفەتێکیش دەبێت بۆ دووبارە بەهێزبوونەوەی داعش، بەشێکی دیکەش وابیر دەکەنەوە، کشانەوەی ئەمەریکا، ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لە سووریا کەم دەکاتەوە و بیانوی ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکان ناهێڵێت.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
H.J