داعش بۆ یه‌كه‌مجار هێرشی پێچه‌وانه‌ی دژی هه‌سه‌ده ئه‌نجامدا
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، بۆ یه‌كه‌مجار دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، هێرشی كرده سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانی سووریا دیموكرات (هه‌سه‌ده) له هه‌جینی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش، هێرشی فراوانییان له هه‌جین بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده ده‌ستپێكردووه و ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بالی، چه‌كدارانی داعش به چه‌كی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشه‌كانییان ده‌ستپێكردووه.
راشیگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له ئاسمانه‌وه پشتیوانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن.
بالی له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها 35%ی شارۆچكه‌ی هه‌جین له‌لایه‌ن هێزه‌كانییان ئازادكراوه.
له‌لایه‌ن دیكه‌وه، ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده)، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، هه‌سه‌ده توانای پارێزگاریكردنی به‌ندیخانه‌كانی نامێنێت، كه چه‌كدارانی داعشی تێدا به‌ندكراوه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵدا نه‌مێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ریاد ده‌رار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، كه دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به شاندێك سه‌ردانی فه‌ره‌نسایان كردووه، رایگه‌یاند، هیواخوازن فه‌ره‌نسا رۆڵێكی كاراتر له سووریا بگێڕێت، به‌تایبه‌تیش دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له سووریا.
#Breaking, #Hajin#ISIS is launching counter- attack on Abu Khater village in Hajin area, tens of terrorrists are attacking using heavy weapons and VIBIEDS.
— Mustafa Bali (@mustefa2bali) December 21, 2018
International Coalition is providing airstrikes there.
clashes still going on
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز – RT
ئ. م