پوتن هاوسه‌رگیری ده‌كات
هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی پوتن كێیه؟
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، رۆژی پێنجشه‌ممه، 20ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساڵانه‌ی خۆیدا و له به‌رده‌م 1700 رۆژنامه‌وان ئاشكرای كرد، ره‌نگه جارێكی دیكه هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام ناوی هاوسه‌ری داهاتووی ئاشكرا نه‌كرد.
ڤلادیمێر پوتن، ته‌مه‌نی 66 ساڵه، به‌رده‌وام پارێزگاری له ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات به‌تایبه‌تیش له باره‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه تایبه‌ت بوو به سیاسه‌ت و ئابووری، به‌ڵام وه‌ڵامی پرسارێكی تایبه‌تی رۆژنامه‌وانێكی دایه‌وه.
پوتن له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانه‌كه، كه له باره‌ی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری بوو، به پێكه‌نینه‌وه گوتی: "وه‌كو كه‌سێكی خاوه‌ن پێگه و رێز، پێویسته ئه‌و كاره (هاوسه‌رگیری) بكه‌م له داهاتوودا".
پوتن پێشتر و ساڵی 1983 ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لیۆدمیلا پوتینا پێكهێنا و له ساڵی 2013 لێی جیابووه‌وه.
هه‌رچه‌نده پوتن دوو كچی هه‌یه و ته‌مه‌نیان له سی ساڵییه، به‌ڵام ئه‌وانی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌ت هێشتووه‌ته‌وه و كه‌م ده‌رده‌كه‌ون.
له‌وه‌ته‌ی له لیۆدمیلا جیابووه‌ته‌وه، پرۆپاگه‌نده‌ی جیاواز له باره‌ی ژیانی تایبه‌تی پوتن بڵاوده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌یه‌كی رووسیش بڵاویكرده‌وه، پوتن له‌گه‌ڵ ئه‌لینا كاباییڤا، یاریزانی پێشووی جامبازی ئۆلۆمپی هاوسه‌رگیری كردووه، به‌ڵام پوتن هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له ساڵی 2016، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش بڵاویكرده‌وه، گه‌وره بازرگانێكی نزیك له پوتن، ته‌واوی سامانه‌كه‌ی گواستووه‌ته سه‌ر ناوی خوشكی ئه‌لینا كاباییڤا.
سه‌رچاوه: مۆنتیكارلۆ
ئ. م