لەسەر وێنەگرتن لەگەڵ كچێك دەبێتە شەڕی دوو "بابە نوئێل"
بە مشتەکۆڵە بەردەبنە یەک
K24- ههولێر:
لە شاری ئۆدێسا لە وڵاتی ئۆکرانیا دوو "بابە نوئێل" لەبەرچاو گەشتیاران بە مشتەکۆڵە بەردەبنە یەک.
شەڕەکە کاتێک دروستبووە، کچێکی منداڵ ویستویەتی وێنە لەگەڵ یەکێکیان بگرێت و بەڵام ئەوی دیکەیان دەڵێت کە ئەو ناوچەیە شوێنی کاری ئەوە و نابێت هیچ "بابە نوئێلێکی دیکە" کاری تێدا بکات.
یەکێک لەو "بابە نوئێلانە" تەمەنی 51 ساڵە و ناوی تیمورە و ئەوی دیکەشیان ناوی موستەفایە و تەمەنی 20 ساڵە، کچەکە حەزی کردووە لەگەڵ تیمور وێنە بگرێت و بە موستەفای گوتووە وێنەیان بگرێت، بەڵام ئەمە شەڕی لێ کەوتووەتەوە.
نەریتی کریستیانەکان وایە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەوی سەری ساڵ، بابە نوئێلەکان دیاری دەدەنە منداڵان، بەڵام ئەم نەریتە بۆ هەندێک بووەتە کار و پیشە.
سەرچاوە: دەیلی مەیل
H.J