به فه‌رمی هه‌ردی سیامه‌ند گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر
هه‌ردی سیامه‌ند بۆ سییهمجار ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی هه‌ولێر
هه‌ردی سیامه‌ند دوای دابڕانێكی زۆر جارێكی دیكه بۆ به‌رگریكردن له درێسی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردی سیامه‌ندی بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی خولی نایابی عێراق راگه‌یاند.
هه‌ردی سیامه‌ند، پێشتر له یانه‌ی ئاسۆی شاری هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه، دواتر ناسناوی خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی برووسك و هه‌ولێر بردۆته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆریشی له یانه‌ی زاخۆ به‌سه‌ر بردووه، دواتر بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه پایته‌ختی باشووری كوردستان، دوای چه‌ندان ساڵ به ناچاری روویكرده یانه‌ی مینای شاری به‌سرا، پاشان له 2018 بۆ ماوه‌یه‌كی كورت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌فت كرد.