كازم ساهر به دزیكردن تۆمه‌تبار ده‌كرێت
رۆژنامه‌نووسێك باسی تؤمةتةكانى ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان پێشنیازكرا، سروودی "سلام علی رافدیك" بكرێته مارشی نیشتیمانی عێراقی، كه به‌ر له 10 ساڵ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عێراقی، كازم ساهرهوه گوتراوه، ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكوانان تۆمه‌تی دزیكردنیان ئاراسته‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كچه رۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌ب، سه‌لوا زهكو باسی له بوونی لیێكچوونێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌نێوان ئاوازی هه‌ردوو سروودی "سلام علیك و سلام الجمهوری العراقی"ـدا كرد، ئه‌م بابه‌ته بووه جێگای مشتومڕی له‌نێوان چلاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
سه‌لوای زهكو له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "زۆرێك له چالاكوانان به‌هۆی ئاوازی سروودی "سلام علی رافدیك" په‌نجه‌ی تۆمه‌تی دزیكردن بۆ كازم ساهر درێژ ده‌كه‌ن و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، كه ئاوازی سروودی "سلام الجمهوری"ـی دوای شۆرشی 14 ته‌مموزی ساڵی 1958ـی عێراقییه و له دانانی ئاوازدانه‌ری عێراقی لویس زهنبهقهیه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت ئه‌وا كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقییه و دژی مافه‌كانی خاوه‌ندارێتی هزرییه".
ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه له به‌رده‌وامی نووسینه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌شی كردووه، "كازم ساهر هونه‌رمه‌ندێكه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له ملیۆنه‌ها كه‌س پێكهاتووه و له هه‌ر شوێنێك به سه‌دان كه‌س ئاماده‌ن به‌رگری لێ بكه‌ن، به‌ڵام كێ به‌رگری له لویس زهنبهقه ده‌كات؟ له‌كاتێكدا كه لویس زهنبهقه ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵه ماڵئاوایی له‌م جیهانه‌ی ئێمه كردووه، شوێنه‌واره‌كه‌ی له دۆخێكی ته‌مومژاویدا سڕایه‌وه و له‌و كاته‌وه تائێستا چاره‌نووسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه".
زهكو له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه كاری پسپۆرانه بۆئه‌وه‌ی رای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاشكرا بكه‌ن، ئاخۆ ئه‌وه‌ی كازم ساهر كردوویه‌تی دزیكردنێكی راسته‌قینه‌یه یانیش به‌ڕێكه‌وت ئه‌و لێكچوونه زۆره له‌نێوان ئاوازی ئه‌و دوو سرووده‌دا هه‌یه".
به‌ر له ماوه‌یه‌ك، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له كازم ساهر، هونه‌رمه‌ندی عێراقی كردبوو، ره‌زامه‌ندی نیشان بدات، بۆئه‌وه‌ی سروودی "سلام علیك - علی رافدیك" بكرێته مارشی نیشتیمانی و، ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ده‌نگی دایه‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراق پێشوازییان له‌و پێشنیازه كرد، دواتریش ئاوازدانه‌ران و خودی هونه‌رمه‌ندیش داوایانكرد، ڤیدیۆ كلیپی سرووده‌كه له‌ناو پاشماوه‌كانی مزگه‌فتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا له مووسڵ تۆماربكرێتهوه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ته‌قێندرابوونه‌وه.
H.B