هه‌سه‌ده له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعش ده‌كشێته‌وه
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی واشنتنه
K24- هه‌ولێر:
دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هه‌ڕشه‌ی كشاندنه‌وه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش ده‌كات، له به‌رامبه‌ریشدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنی له‌ناوبردنی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به گشتی و هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه به تایبه‌ت ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه، ئیلهام ئه‌حمه‌د، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجوومەنی سووریای دیموكراتیك رایگه‌یاند، "هه‌سه‌ده ناچاره هێزه‌كانی له سه‌نگه‌ره‌كانی دێرزوور بكشێنێته‌وه بۆ پێگه ره‌سه‌نه‌كانیان له نزیك سنووری توركیا".
ئه‌م قسانه‌ی ئیلهام ئه‌حمه‌د له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پاریس هاتوون و داواشی له فه‌ره‌نسا كرد، "پشتگیری كوردی رۆژئاوای كوردستان بكات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، "چه‌كدارانی داعش هێرشێكی فراوانیان كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانیان له شارۆچكه‌ی هه‌جینی سه‌ر به شاری دێرزوور و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت له‌نێوانیان روویداوه".
لای خۆشیه‌وه جیهان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دووپاتیكرده‌وه، "هه‌سه‌ده لاری نییه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای سووریا له‌سه‌ر داموده‌زگا حكوومییه‌كانی مونبج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌سه‌ده داوای جیابوونه‌وه له سووریا ناكات و له‌پێناو چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زی بۆ كورد له چوارچێوه‌ی سووریایێكی ئازاد، هه‌وڵ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق ده‌ده‌ین".
له به‌رامبه‌ریشدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بهڵێنیدا، "یه‌په‌گه و په‌كه‌كه و داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ناوده‌به‌ین".
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ردوغان له گوتارێكدا له شاری ئیسته‌نبوڵ ئاشكرایكرد، "دوای پهیوهندیكردنێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فوراتمان داوه"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "له چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ین".
دواتریش مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "بڕیاری دواخستنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا مانای وا نییه كه توركیا رای خۆی له‌سه‌ر هێزه كوردییه‌كان گۆڕیوه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوابخه‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان سوپای توركیا و ئه‌مه‌ریكا روونه‌دات".
H.B