ترەمپ رۆڵگێڕێکی شکستخواردوو بووە
دوو لە فیلمانە Home Alone و Sex and the City ین
K24 – ههولێر:
رۆژانێک پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ لە چەندین فیلمی و بەرنامەی ناودار دەرکەوتووە، ئامانجیشی ناو و دەنگ بووە، بەڵام رۆڵگێڕێکی شکستخواردوو بووە.
دوو لە فیلمە ناودارانەی ترەمپ تیایدا رۆڵ دەگیڕێت، فیلمی Home Alone2 و Sex and the City ین، کە لەوەی یەکەمیان ترەمپ لەناو هۆتێلێکی گرانبەهادا کە هی خۆیەتی چاوی بە کێڤن ماککالیستەری رۆڵگێری سەرەکی فیلمەکە دەکەوێت و لە فیلمی دووەم لە ناو کافێیەک دەردەکەوێت کە لەگەڵ خانمێک خەریکی نیگا گۆڕینەوەیە.
فیلمی Home Alone 2
چەند رۆژێکە چاوپێکەوتنی ترەمپ لە بەرنامەیەکی کۆنی ئەمەریکا کە لەلایەن دوو بوکەڵە بەناوەکانی Zig and Zag پێشکەش دەکرا بڵاوکرایەوە و تیایدا ترەمپ باسی رێککەوتنێکی بازرگانی دەکات.
That time Zig & Zag met @realDonaldTrump pic.twitter.com/apIF1zxtva
— Allan (@allan_cheapshot) December 21, 2017
هەروەها ترەمپ لە فیلمی The Job کە لە ساڵی 2003 بەرهەمهێنراوە دەردەکەوێت و تیایدا وەک خاوەنی رێستۆرانتێک دەچێتە لای کوڕ و کچێک کە لە ژواندان و بە کوڕەکە دەڵێت: "تۆ لەگەڵ ئەم سێکس دەکەیت؟".
ترەمپ نەیتوانیوە جێگای خۆی لە جیهانی نواندن بکاتەوە، بەڵام ئارەزووی زۆری بۆ نواندن هەبووە و هەمیشە ئامادە بووە لە فیلمە جیاوازەکان رۆڵ بگێڕێت، بەڵام شکستی هێناوە.

جیا لەو فیلمانە، ترەمپ لە یاری زۆرانبازی دروستکراو WWE دەردەکەوێت و تیایدا وەک ملیاردێرێکی ئەمەریکا بەشداری دەکات و هێرشدەکاتە سەر ڤینس ماکماون و بە زەویدا دەدات.
لەم کارانەی دەردەکەوێت کە دۆناڵد ترەمپ هەمیشە بەدوای ناودارییدا گەڕاوە، بەڵام سەرکەوتووە نەبووە، تا لە ساڵی 2017 توانی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا و ئەو خەونەی بێتە دی.
H.J