مارێك به مه‌رگ سزای دهستدرێژكارێك ده‌دات
پیاوه‌كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ژنێك و به‌و ماره ژه‌هراوییه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ندا، دوای ئه‌وه‌ی ژنێکی چینی، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی، سکاڵا لە سەر پیاوێک تۆمار ده‌كات، پۆلیس خۆی دەگەینێتە هۆتێلەکە، به‌ڵام كه ده‌چن ده‌بینن پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هوانگ شیای ئون، ئه‌فسه‌ری بنکەی پۆلیسی گینگیوم، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی دانپێدانانی ژنه‌كه، پیاوه‌كه چه‌ند مارێكی ژه‌هراوی بردووه‌ته به‌رده‌م ژووری ژنه‌كه و ترساندوویه‌تی، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، ماره‌كانی پێوه‌ده‌نێت.
به‌و شێوه‌یه ژنه‌كه‌ی ناچار كردووه، ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، له كاتی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ش، یه‌كێك له‌و ماره ژه‌هراوییانه به پیاوه‌كه ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ش پیاوه‌كه ده‌ڕواته‌وه ژووره‌كه‌ی.
دواتر ژنه‌كه هه‌واڵی پۆلیس ده‌دات و له رووداوه‌كه ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، كاتێك تیمه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنه‌كه، ده‌بینن پیاوه‌كه له ژووری خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ماره‌ی به پیاوه‌كه‌ی وهداوه، یه‌كێكه له ژه‌هراویترین ماره‌كانی جیهان و له جۆریی (Bungarus multicinctus)ـه، كه ته‌نها له چین و باشووری ئاسیان بوونیان هه‌یه.
رووداوه‌كه مانگی رابردوو له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری جیانگ شی، به‌ناوی فو ژۆی، روویداوه تا ئێستاش بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی چینه.
.





