پۆگبا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز سووپاسی مۆرینهۆ ده‌كات
ده‌ڵێت: زۆر شتی فێركردم و كه‌سایه‌تی منی باشتر و جوانتر كرد
دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر كاردیف سیتی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه، پۆڵ پۆگبا ستایشی خۆزێ مۆرینهۆی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و راهێنه‌ره پورتوگالییه‌وه له دوو ئاراسته‌وه سوودی پێگه‌یاندووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام میدیاكان به به‌ڵگه‌وه رۆژانه ناكۆكییه‌كانی نێوان مۆرینهۆ و پۆگبایان بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له دوای دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره پۆگبا له یه‌كه‌مین لێدوانی له باره‌ی مۆرینهۆ به سووپاسكردن ده‌ستی پێكرد.
پۆگبا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مۆرینهۆ هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه‌كان، گوتیشی: زۆر شت له مۆرینهۆ فێر بووم، ئاستی من به‌رز كرده‌وه و كه‌سایه‌تی منی باشتر و جوانتر كرد.
ئه‌گه‌رچی پۆگبا یه‌كه‌مین كه‌س بوو كه به دوورخرانه‌وه‌ی مۆرینهۆ له مان یونایتد زۆر دڵخۆشبوو، به‌ڵام له باره‌ی ئه‌م راهێنه‌ره‌وه به میدیاكانی گوت: هه‌موو یاریزانه‌كان سووپاسی مۆرینهۆ ده‌كه‌ن، من له هه‌مووان زیاتر ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی پێشكه‌شی ئێمه‌ی كرد.