"ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید بڕیاری جێهێشتنی ریال مه‌دریدی دا"
له ریال مه‌درید بێزاربووه و ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های پێشكه‌ش كراوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌كه‌ی بڕوات.
رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 دێسێمبیه‌ری 2018 ئاشكرای كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاسێمیرۆ له پلانه‌كانی سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید دووخراوه‌ته‌وه بڕیاری داوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی یانه‌ی شایانه جێبهێڵێت.
كاسێمیرۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ یه‌كێك بووه له كاراكته‌ره كاریگه‌ره‌كانی سه‌رده‌می پێكهاته‌ی زینه‌دین زیدان، به‌ڵام له ئێستادا سۆلاری له شوێنی كاسێمیرۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به ماركۆس یۆرێنتی ده‌به‌ستێت، ئه‌م یاریزانه فایناڵی جامی جیهانی یانه‌كان به لێدانێكی مووشه‌كی یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی ریال مه‌درید تۆمار كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كاسێمیرۆ له لایه‌ن پاریس سانجێرمانه‌وه ئۆفه‌رێكی به به‌های 75 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش كراوه و نزیكه‌وه له‌وه‌ی رووبكاته ئه‌م یانه‌یه و له پاڵ نێیماری هاونیشتیمانی یاری بكات.