هه‌سه‌ده: دوای بڕیاری واشنتن داعش هێرشه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كاته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
كینۆ گابریێل، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، "دوای بڕیاره‌كه‌ی واشنتن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، چه‌كدارانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده چڕ كردووه‌ته‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه گابریێل گوتی: "چه‌كدارانی داعش ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی واشنتن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا به ده‌رفه‌ت زانیوه، بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان چڕ بكه‌نه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا كردووه.
له هاوینی ساڵی 2014ـه‌وه ئه‌مه‌ریكا له سووریا سه‌ركردایه‌تی هاوپهیمانێتیێكی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات، كه زیاتر له 60 وڵات به‌شدارییان له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا كردووه.
H.B