نێیمار: ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ زۆر دڵخۆشی كردم
نێیمار: حه‌زم له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه گه‌وره‌كانه
نێیمار دا سیلڤا دڵخۆشه به ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ و ئاشكرای ده‌كات یارییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد به‌هێزترین یاریی ده‌بێت و دڵخۆشه به رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه.
نێیمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كوالیتی و ئاستی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رزه، ده‌شڵێت: به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا به ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ رازیم، دوو یانه‌ی گه‌وره رووبه‌روو ده‌بنه‌وه كه پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتدن، بێگومان دوو یاریی گه‌وره ده‌بینین، ئێمه ده‌زانین كه مان ی‌و كوالێتیه‌كی به‌رزی هه‌یه، هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی یاریكردنیان ده‌زانین.
نێیمار ده‌شڵێت: ئێستا راهێنه‌ریان گۆراوه و شێوازی یاریكردنیان جیاوازه، ئه‌وان به قۆناخی گۆڕانكاری تێپه‌ڕ ده‌بن بۆیه ده‌بێت هۆشیار بین، حه‌ز به یارییه به‌هێز و گه‌وره‌كان ده‌كه‌م هه‌موو كاتێك به‌مجۆره یارییانه دڵخۆش ده‌بم، دڵخۆشم به یاریكردن به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد.