"پاریس سانجێرمان له نێوان نێیمار و مباپێ یه‌كێكیان ده‌فرۆشێت"
"ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان نه‌فرۆشێت له به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا بێبه‌ش ده‌بێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به یاسای خاوێن پاریس سانجێرمان هیچ رێگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م نه‌ماوه و له گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو ده‌بێت یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی بفرۆشێت.
پێگه‌ی (میدیا بارت)ـی فره‌نسی ئاشكرای كردووه كه پاریس سانجێرمان ده‌بێت بایی 170 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت ئه‌گه‌رنا له له چامپیۆنزلیگ دوورده‌خرێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش پاریس سانجێرمان ته‌نیا ده‌توانێت به فرۆشتنی مباپێ یان نێیمار ئه‌م بڕه بهپارهیهی ده‌ستكه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كۆمپانیایه‌كی قه‌ته‌ری گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ نێیمار كرد و ساڵانه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی 36 ملیۆن یۆرۆی به یانه‌ی سانجێرمان ده‌به‌خشی، به‌ڵام یوێفا ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌كرد و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته پاریس بچێته ژێرباری داواكارییه‌كه‌ی یوێفا ئه‌گه‌رنا له به‌شداریكردن له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بێبه‌ش ده‌بێت.