به ڤیدیۆ... له خولی ئیتاڵیا یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی مێژوو تۆمار كرا
زیاتر له نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بڕی و گۆڵێكی مێژوویی تۆمار كرد
ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا یه‌كێك له جوانترین و سهنجراكێشترین گۆڵی له مێژوودا تۆمار كرد كاتێك زیاتر له نیوه‌ی پێكهاته‌ی تیپی به‌رامبه‌ری بڕی و گۆڵی كرد.
جیانلوكا گایتانۆ یاریزانی تیپی لاوانی یانه‌ی ناپۆلی به‌شێوازێكی هونه‌ری له به‌رامبه‌ر یانه‌ی كالیاری له نێوان زیاتر له نێو پێكهاته‌ی تیپی به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوو و گۆڵێكی ئه‌فسوناوی تۆمار كرد.
ئه‌م یاریزانه لاوه له ماوه‌ی 8 چركه له 8 یاریزان تێپه‌ڕی و تۆڕی گۆڵی كالیاری هه‌ژاند، به گوێره‌ی میدیاكان ئه‌م یاریزانه لاوه ته‌نیا پێویستی به كاته و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ببێته یه‌كێك له باشترین ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ.
Gianluca Gaetano. ? #NapoliCagliari pic.twitter.com/jJv2Xvr2D4
— Everything Napoli (@NapoliAndNaples) December 23, 2018