به‌ ڤیدیۆ... له‌ خولی ئیتاڵیا یه‌كێك له‌ جوانترین گۆڵه‌كانی مێژوو تۆمار كرا

زیاتر له‌ نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بڕی و گۆڵێكی مێژوویی تۆمار كرد

ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا یه‌كێك له‌ جوانترین و سه‌نجراكێشترین گۆڵی له‌ مێژوودا تۆمار كرد كاتێك زیاتر له‌ نیوه‌ی پێكهاته‌ی تیپی به‌رامبه‌ری بڕی و گۆڵی كرد.

جیانلوكا گایتانۆ یاریزانی تیپی لاوانی یانه‌ی ناپۆلی به‌شێوازێكی هونه‌ری له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كالیاری له‌ نێوان زیاتر له‌ نێو پێكهاته‌ی تیپی به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوو و گۆڵێكی ئه‌فسوناوی تۆمار كرد.

ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ له‌ ماوه‌ی 8 چركه‌ له‌ 8 یاریزان تێپه‌ڕی و تۆڕی گۆڵی كالیاری هه‌ژاند، به‌ گوێره‌ی میدیاكان ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌ ته‌نیا پێویستی به‌ كاته‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ببێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ.