"به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو فێرگسۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد"
فێرگسۆن یه‌كه‌مین كاری به كردار له مانچێسته‌ر یونایتد جێبه‌جێ كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ئه‌لێكس فێرگسۆن راهێنه‌ری سكۆتڵه‌ندی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 دێسێبه‌ری 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن ده‌بێته راوێژكاری هونه‌ری تیپی یه‌كه‌می مانچێسته‌ر یونایتد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئۆڵی گونار سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری كاتی ئێستای مان یونایتد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی هانای بۆ فێرگسۆن بردووه و رێككه‌وتوون وه‌ك راوێژكار راهێنه‌ره سكۆتله‌نداییه‌كه ده‌ستبه‌كار بێت.
فێرگسۆن له یه‌كه‌مین كاری داوای له به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه مایك فیلان یاریده‌ده‌ری پێشووی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی سۆڵشایه‌ر بگه‌ڕێننه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، خانه‌واده ئه‌مریكییه‌كه‌ی خاوه‌نی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له دوای دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینهۆ له‌سه‌ر داوای فێرگسۆن ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان به سۆڵشایه‌ر به‌خشیوه.
فێرگسۆنی ته‌مه‌ن 76 ساڵ پێشتر بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ راهێنه‌رای مان یونایتد بووه توانیویه‌تی 13 جار ناسناوی پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان بباته‌وه، 5 ناسناوی جامی ئینگلاند و دوو ناسناوی چامپیۆنزلیگ و ناسناوێكی جامی جیهانی یانه‌كانی بردۆته‌وه و پێشتریش بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ راهێنانی به سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری كاتی ئێستای مان یونایتد كردووه.