پیاوێک بێ بەزەییانە سەگەکەی لە شوێنێکی چۆڵ جێدەهێڵت
جێهێشتنی سەگەکە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
K24 – ههولێر:
لە وڵاتی بەریتانیا پیاوێک بە ئۆتۆمبێلەکەی سەگێک دەباتە شوێنێکی چۆڵ و جێی دەهێڵێت.
وەک ئەوەی لە کامێرای چاودێریدا دەرکەوتووە، سەگەکە هەموو هەوڵێک دەدات تاکو بچێتەوە ناو ئۆتۆمبێلی خاوەنەکەی، بەڵام خاوەنەکەی دڵڕەقانە لە تاریکی و سەرمای شەودا جێی دەهێڵێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، چەند کەسێک ئەو سەگە لەسەر شەقامەکە دەدۆزنەوە و دواتر دەیبەن بۆ شوێنی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان و ئێستا ئەو سەگە بارودۆخی باشە.
بەهۆی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان، پۆلیس بە دوای خاوەنی ئەو سەگەدا دەگەڕێت و خەڵکێکی زۆریش، کۆمەکییان بۆ ئەو سەگە کۆکردووەتەوە.
H.J