یەکێك لە هۆکارەکانی نووستنی درێژخایه‌ن دۆزرایەوە

زانایانی کۆلێژی شاهانای لەندەن گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامی نوێ

K24 - هه‌ولێر:

ماندووبوونی درێژخایان لە ئه‌نجامی چالاکی زۆری سیستەمی سەلامەتی جەستەی مرۆڤ درووست دەبێت.

بە وتەی زانایان پێشتر گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان داناوه‌ کە ماندووبوونی زۆر، تەنها  بنەمای دەروونی نابێت، چونکە به‌ گشتی نیشانەکانی پاش نەخۆشی هەڵامەت، یان تووشبوون بە ڤایرۆس ده‌رده‌كه‌وێت.

گرووپێك زانایان بە سه‌رپه‌رشتی پڕۆفیسۆر كارمین پاریانتێ، بەو ئەنجامە گەیشتن کە ماندووبوونی زۆر، لە ئەنجامی زۆرکارکردنی سیستەمی سەلامەتی جەستەی مرۆڤ درووست دەبێت و پەیوەندی لەگەڵ بوهێڵه‌كان (ژێنێتیکه‌وه‌) هەیە.

 ئەوە لەکاتێکدایە کە لە مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ، دەروونناسەکانی زانکۆی تیلبۆرگی هۆڵەندا دەریانخست، کە بۆچی گەشتیاران لە کاتی پشوودان زیاتر لە کاتی دەوام هەست بە ماندووبوون دەکەن.

نیشانەکانی نەخۆشی (سیندرۆم) ماندووبوون هەڵدەگەڕێنێتەوە بۆ ماندووبوونی زیادە، کە هەر چالاکی هۆش و جەستە زیاتر بوو ماندووبوونەکە زیاتر دەبێت.

ئەم نەخۆشییە لە گەڵ زۆربەی ماندووبوونەکانی دیکەی وه‌كو کەمخوێنی، کەمی ڤیتامین دی، یان نەخۆشی دەروونی درووست دەبێت جیاوازە. ئەم نەخۆشییە هەموو جەستە دەگرێتەوە و چالاکی هۆش و هێز و توانای مرۆڤ زۆر کەم دەکاتەوە.