قەرەیلان: بڕیارەكەی ترەمپ سوپرایز نەبوو
"رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی نوێ بونیاد بنێت، ده‌توانێت چه‌ند رێککه‌وتنێك بکات"
K24 - ھەولێر
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ كشانەوەی ھێزەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا سوپرایز نەبووە بۆ ئەوان. ئاماژەش بەوە دەكات، ده‌کرێ درێژه به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بدرێت.
قه‌ره‌یلان، بە رادیۆی ده‌نگی وڵاتی حزبەكەی راگەیاندووە: "بڕیاری ترەمپ بۆ ئێمه سوپرایز نییه و سه‌رمان نه‌سووڕما، ئێمه هه‌موو هێزێك باش ده‌ناسین، ئه‌و درێژه‌پێدانی هێڵی پیلانگێڕییه، شۆڕشگێڕانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵی سێیه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێك په‌یوه‌ندی دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام پشتی خۆیان به که‌س نابه‌ستن. له‌به‌رئه‌وه پێم وانییه له‌وێ که‌موکوڕیی رووبدات".
موراد قەترەیلان دەشڵێت: "زۆر که‌س له‌نێو حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکادا دژی ئه‌و بڕیاره‌ن و بڕیاره‌که به‌ڕاست نازانن ئه‌وروپاش ئه‌مه‌ی به‌ڕاست دانه‌نا و پشتیوانی نه‌کرد. ئه‌و راستییه‌ی ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی به هێڵی پیلانگێڕی بده‌ن ده‌وڵه‌تی تورکی فاشیست و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکایه که له تیمێکی توندی تره‌مپ پێکهاتووه".
راشیگەیاند: "شۆڕشی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، خاوه‌ن هێز و ئه‌لته‌رناتیڤه و تائێستا له‌سه‌ر هێڵی سێیه‌م رۆیشتووه. پێویسته خۆی به که‌س نه‌سپێرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆڕشه بتوانێت به هێزی خۆی له‌سه‌رپێ بمێنێته‌وه، ئه‌وکاته به‌ڕاستی ده‌بێته شۆڕش".
قەرەیلان، ئەوەشی خستەڕوو: "رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی نوێ بونیاد بنێت، به ده‌ستبه‌ستراوی ناوه‌ستێت. ده‌توانێت چه‌ند رێککه‌وتنێك بکات، تا ئێستا خۆی به که‌س نه‌سپاردووه و پشتی به که‌س نه‌به‌ستووه، ده‌توانێت درێژه به په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بدات و ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕش بپارێزێت".
ھ.م