داوا ده‌كرێت چه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕڤانان وه‌رنه‌گیرێته‌وه
"ئه‌و پێشنیازه توركیا تووڕه ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
چوار به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن: "ئه‌و سه‌ركرده ئه‌مه‌ریكییانه‌ی پلان بۆ كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا داده‌ڕێژن، پێشنیاز ده‌كه‌ن رێگه به‌و شه‌ڕڤانه كوردانه بدرێت كه دژی داعش ده‌جه‌نگن، ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوویه‌تی پێیان لایان بمێنێته‌وه".
ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه پێده‌چێت ببێته هۆی تووڕه‌كردنی توركیا كه هاوپه‌یمانی واشنتنه له هاوپه‌یمانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دا.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیانه كه نه‌یانویستووه ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێن: "ئه‌و پێشنیازانه به‌شێكن له‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ره‌شنووسی پلانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه له سووریا ده‌كرێت. به‌ڵام دیارنییه ئه‌و پێشنیاز و ئامۆژگارییانه دواجار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" بۆ كۆشكی سپی به‌رز ده‌كرێته‌وه یان نا.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی 19/12/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنه‌وه.