یه‌كه‌م كاروانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كشایه‌وه
ره‌وانه‌ی عێراق كراون
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاویكرده‌وه، دوای بڕیاری واشنتن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له پارێزگای حه‌سه‌كه چۆڵكرا.
ئه‌و ئاژانسه توركییه به پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی ئاشكرایكرد، "شه‌وی رابردوو ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه سه‌ره‌كییه‌كانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مالیكییهی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی چۆڵكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بنكه سه‌ربازییه‌كه ژماره‌یه‌ك كۆگا له‌خۆ ده‌گرێت، كه 50 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كاریان لێ ده‌كرد".
ئه‌نادۆڵۆ راشیگه‌یاند، "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ل و په‌له‌كانی بنكه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلی هامه‌ڕ و بارهه‌ڵگره‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی ناو بنكه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی عێراق كردووه" به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا بكات، ئاخۆ ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه له كام بنكه‌ی سه‌ربازی عێراق جێگیر ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه توركییه‌كه، "ئه‌و بنكه سه‌ربازییه به یه‌كێك له ناوه‌نده دیاره‌كانی پێدانی چه‌ك به هێزه‌كانی یه‌په‌گه له سووریا "رۆژئاوای كوردستان" داده‌ندرا".
چۆڵكردنی ئه‌م بنكه‌یه‌ش به یه‌كه‌م هه‌نگاو دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا داده‌ندرێت، كه هه‌رچه‌نده تره‌مپ خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام به گوته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌و پرۆسه‌یه ماوه‌ی 60 تا 100 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له ساڵی 2014ـه‌وه ئه‌مه‌ریكا له سووریا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات، كه زیاتر له 60 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، زیاتر له 2200 سه‌ربازیان له سووریا هه‌یه و به‌سه‌ر 18 بنكه‌ی سه‌ربازیدا دابه‌شكراون.
H.B