ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوا له حزبه‌كه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ پارتی بگاته رێككه‌وتن
"تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌م نزیكانه گەڕێکى نوێى گفتوگۆكانی پارتى دیموکراتى کوردستان، لەگەڵ لایەنەکان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەست پێبکاتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان داوا لە حزبەکەی دەکات لەگەڵ پارتى بگەنە ڕێکكەوتن، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌دات، "ئارامى هەرێمى کوردستان بە پەیوەندییەکانى ئەم دوولایەنەوه به‌نده".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوته‌یه‌كی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی كۆچكردووی حزبه‌كه‌ی به نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه گوتبووی: "تێکچوونى پەیوەندییەکانى یەکێتى لەگەڵ هەر لایەنێک، تەنیا گاریگەرى لەسەر ئەو دوولایەنە دەبێت، بەڵام تێکچونى پەیوەندى یەکێتى لەگەڵ پارتى کاریگەرى لەسەر ئارامى هەرێمى کوردستان دروست دەبێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه: بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ك هه‌ر تەنیا یەکێتى و پارتى، بەڵکو سەرجەم لایەنە کوردییەکان پێویسته ڕێکكەوتنێکى نوێ بکەن.
هه‌رچه‌ند دوای رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو جۆرێك له گۆڕانكاری كه‌وته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵام ئێستا بۆ پێکهێنانى کابینەى نۆیه‌می حکومەتى هەرێم، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به گفتووگۆ و کۆبوونەوەکانیان بگه‌نه ئه‌نجامێك, كه بتوانن بەشێکى زۆرى ئەو کێشانەى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە, لە حکومەتی نوێ‌دا چارەسەر بکەن.
H.B