به‌ڤیدیۆ.. هێشتا شه‌ڕڤانانی كورد له منبج له ئه‌ركدان
چاودێری ئاسایشی شاره‌كه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده به گشتی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه به‌تایبه‌ت، له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی شاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو سوپای حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چوونه‌ته ناو شاری منبج و له‌پێناو پاراستنی شاره‌كه له هێرشی پێشبینیكراوی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئاڵای سووریایان له سه‌ر بینایه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ڵكردووه، به‌ڵام دیمه‌نه‌كانی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه هێشتا شه‌ڕڤانانی كورد له‌ناو ئه‌و شاره ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شاره، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده كه زۆرینه‌ی ره‌های له شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه پێكهاتوون، داوای له حكوومه‌تی سووریا كرد، بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێرشی توركیا رێككه‌وتنێك بكه‌ن و هێزه‌كانی حكوومه‌ت بێنه ناو شاره‌كه، بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه له‌ڕووی هێرشه‌كه‌ی توركیا بوه‌ستنه‌وه.
H.B