خه‌ڵكى منبج دژى له‌شكركێشى توركيا مانيان گرت

راشيانگه‌ياند، منبج به‌جێناھێڵن

K24 – منبج:

ھاووڵاتییانی منبج مانگرتنیان لەسەر سنووری رووباری ساجوور لە شارەكە دەستپێكرد. مەبەست لەو مانگرتنە، ئيدانه‌كردنى ھەڕەشەكانی توركیایە و دووپاتیان كردەوە، ئەوان دژی هێرشى توركيان بۆ سه‌ر شاره‌كه‌يان و راشيانگه‌ياند، منبج به‌جێناھێڵن و رووبەرووی له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه‌يان ده‌بنه‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئاژانسێكی رووسیا ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەی نێوان سەركردەكانی رووسیا و توركیا لە مۆسكۆ، توركیا سوور بووە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رۆژھەڵاتی فورات، بەڵام لایەنی رووسی رەزامەندی پیشان نەداوە و ھیچ وەڵامێكیان نەداوەتەوە.

لەگەڵ بەرێوەچوونی دانووستان و ھەماھەنگییە دیپلۆماسییەكان، توركیا لە ئامادەكارییەكانی له‌سەر سنوور بەردەوامە به‌ مه‌به‌ستى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات.