سەرۆکی پێشووی فەرەنسا لەسەر كورد ھاتە دەنگ
"لە ئەگەرێكی لەمشێوەیەدا قەیرانەكە قوڵتر دەبێتەوە"
K24 - ھەولێر
سەرۆکی پێشووی فەرەنسا لەسەر كورد ھاتە دەنگ و ھۆشداری لە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردانی رۆژئاوا دەدات.
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری ئەنجوومەنی سووریا دیموکرات (مەسەدە) روونیکردەوە رایگەیاند: "کورد رۆڵێکی گەورەی لە شەڕی دژی داعش بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گێراوە".
ئۆلاند، لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە: "بەشداریکردنی کوردانی سووریا لە شەڕی دژی تیرۆر قوربانی زۆری لێکەوتووەتەوە".
ھەروەھا هۆشداریشیدا، لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، كە لە هەر هێرشێکی لەو شێوەیەدا، قەیرانی سووریا قووڵتر دەبێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە توركیا بە مەبەستی ھێرشكردنە سەر چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان و سووریا ھێزەكانی لەسەر سنوورەكان كۆكردووەتەوە. پەیامنێری كوردستان24 لە منبج رایگەیاند، تائێستا ھێزەكانی فەرەنسا و ئەمەریكا بە درێژایی 28 كیلۆمەتر لەناو شاری منبج تا چەمی ساجوور لە باكووری رۆژئاوای منبج ماون.
ھ.م