یه‌په‌گه كاتی چه‌كدانانی ئاشكرا كرد
گوته‌بێژی یه‌په‌گه: چه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی تیرۆره
K24 - هه‌ولێر:
نووری مه‌حموود، گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند: "یه‌په‌گه تا پاش چاره‌سه‌ربوونی ته‌واوه‌تی قه‌یرانی سووریا چه‌ك دانانێت".
گوته‌بێژی یه‌په‌گه گوتی: "داواكاریی یه‌په‌گه بۆ هاتنی سوپا بۆ پاراستنی خاكی سووریا، له چوارچێوه‌ی هاوكاریكردنه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاكی سووریا بپارێزن، چونكه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور هێزێكی شه‌رعیین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه دراون به هێزه‌كانیان بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر بهكارهینراون و شه‌ڕی دژی داعش‌یش ھێشتا به‌رده‌وامه".
رۆژی هه‌ینی رابردوو، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای رژێمی سووریا رایگه‌یاند: "وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته ناو شاری منبج كه پێشتر له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی دا بووه‌و ئاڵای سووریایان به‌رزكردووه‌ته‌وه".