ئه‌نه‌كه‌سه ناوهێنانی مه‌سرور بارزانی له لیسته‌كه‌ی رژێمی سووریا شه‌رمه‌زار ده‌كات
ئه‌نه‌كه‌سه: ئه‌م كاره‌ی رژێمی سووریا مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی "ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر"ی سه‌ر به رژێمی سووریا لیستێكی ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، گوایا ئه‌مانه یارمه‌تی تیرۆر ده‌ده‌ن و، ناوی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش له لیسته‌كه‌دا هه‌بوو، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌توندی ئه‌و لیسته‌ی رژێمی سووریای ئیدانه كرد.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوبراودا هاتووه، "ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی "ده‌سته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆر"ـی سه‌ر به رژێمی سووریا لیستێكی به ناوی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و قه‌واره بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایا ئه‌مانه پشتیوانی تیرۆر ده‌كه‌ن، زۆر شه‌رمه‌زارییه، كه ناوی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌و لیسته‌دا هاتووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، "هاتنی ناوی مه‌سرور بارزانی له‌و لیسته‌دا، ئاستی گه‌مژه‌یی و شێواندنی راستییه‌كان و ساخته‌كردن و په‌رده‌پۆشكردن لای ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌رده‌خات، دوور و نزیك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، كه هه‌رێمی كوردستان چ رۆڵێكی له سه‌رپه‌رشتی كردن و سه‌ركردایه‌تی كردنی شه‌ڕی دژی تیرۆر گێڕاوه، به‌تایبه‌ت مه‌سرور بارزانی، وه‌ك كارامه‌یه‌كی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، كه هه‌موو جیهان دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌وان شه‌ڕ له‌پێناو به‌رگریكردن و پاراستنی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن وه‌ك چۆن ئه‌و شۆفێنیزمانهش ده‌زانن، كه زیاتر له 250 هه‌زار هاووڵاتی سووری له دۆزه‌خی سووریا له‌ده‌ست تیرۆر رایانكرد و له هه‌رێمی كوردستان له‌وپه‌ڕی ئاسایش‌دا ده‌ژین و له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورد و خودی مه‌سرور بارزانییه‌وه پشتیوانی و یارمه‌تی ده‌درێن".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، "به‌درێژایی ساڵانی جه‌نگی سووریا، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه بانگه‌شه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی و ئاشتیانه كردووه و، له نه‌هامه‌تییه‌كانیان هاوسۆزێكی گه‌وره‌ی گه‌لی سووریا به گشتی و كورد به‌تایبه‌تی و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه ره‌واكانیان بووه".
له كۆتاییشدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "تۆمه‌تباركردنی مه‌سرور بارزانی هیچ له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی و رۆڵی له سه‌ركردایه‌تیكردن و مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی و پێگه و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و هه‌یبه‌ته‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه و، هیچیشیان له‌سه‌ر زیادناكرێت به‌ڵكو رێزێكی زیاتری كه‌سانی ئازاد و خاوه‌ن كه‌رامه‌ت و هه‌موو ئه‌وانه به‌ده‌ست ده‌هێنن، كه له‌ڕووی تیرۆر و كرده‌وه شهڕانگێزییهكانییان وه‌ستاونه‌ته‌وه".
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا، 31/12/2018
H.B