پارتى داوايه‌كى يه‌كێتى ره‌تده‌كاته‌وه
پارتى داواى لە لایەنە سیاسییەكان كرد، لە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەی نوێ‌دا پەلە بكەن
K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داواى لە لایەنە سیاسییەكان كرد، لە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەی نوێ‌دا پەلە بكەن.
سه‌باره‌ت به داوايه‌كى يه‌كێتى، فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان داواشى كرد، لایەنەكان پرسی بەغدا و كەركووك تێكەڵ بە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت نەكەن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رێباز بێركۆتى كادیری پێشکەوتووی یەكێتی نيشتمانى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر داواكارييه‌كى پێشووى يه‌كێتى كرده‌وه و رايگه‌ياند، يه‌كێتى ده‌يه‌وێت سەرجەم پرسەكانی بەغدا و كەركووك و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ بەیەك پاكێج گفتوگۆیان لە بارەوە بكرێت.