تره‌مپ ئومێدێك به كوردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌داته‌وه
"دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشمان پشت له كورد ناكه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر هێزه‌كانیشمان له سووریا بكشێنه‌وه، پشت له كورد ناكه‌ین و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ین".
تره‌مپ ئه‌م قسانه‌ی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی كردوون و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له سووریا، پارێزگاری له‌و جه‌نگاوه‌ره كوردانه بكات، كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن".
تره‌مپ ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌ت كرده‌وه و كه باس له ماوه‌ی 4 مانگ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌و هیچ خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا دیاری نه‌كردووه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لێدوانی به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه له مانگی رابردوودا رایانگه‌یاندبوو، گوایا ماوه‌ی 4 مانگ بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دیاریكراوه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه شاری مونبجێیان راده‌ستی سوپای سووریا كردووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی هێزه كوردییه‌كان شاری مونبجێان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات جێهێشت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێمانوێل ماكرۆن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی داوای له پۆتن كرد، له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان له سووریا پارێزگاری له كورد بكه‌ن.
H.B