هاووڵاتانی كوردستان داوای هه‌رچی زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
"ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جاریش بێت بیر له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بكه‌نه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ھاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان داوادەكەن، لایەنە سیاسییەكان لەپێكھێنانی حكومەت پەلە بكەن. ئەوان گلەیی لە كه‌مته‌رخه‌می لایەنەكان دەكەن، بەوەی خەریكە 100 رۆژ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن تێدەپەڕێ، كەچی تا ئێستا لایەنەكان لەسەر یەك بەرنامەی ھاوبەش رێكنەكەوتوون.
ھاوڵاتییان داوادەكەن، "بۆ یەك جاریش بێت لایەنە سیاسییەكان لە بری پلە و پۆست، بیر لە بەرژەوەندی میللەت بكەنەوە".
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رۆژی 30 ئه‌یلوولی 2018 به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌نگی لایه‌نه‌كان بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له په‌رله‌مانی كوردستان روویان له سندووقه‌كانی ده‌نگدان كرد، ده‌ڵێن: ئێمه له كۆتایی مانگی نۆ ئه‌ركی خۆمان له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانمان به‌جێ گه‌یان، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه حزبه سیاسییه‌كان ئه‌ركی خۆیان به‌رامبه‌ر به متمانه‌ی گه‌ل جێبه‌جێ بكه‌ن.
ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگه، خه‌ڵكی كوردستان نونه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام تائێستا كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هیچ ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌بووه.
H.B