گەشتی ئاسمانی نێوان باکوور و باشووری کوردستان دەستپێدەکات
فڕۆکە هەولێر و دیاربەکر پێکەوە دەبەستێتەوە
بڕیارە مانگی داهاتوو - شوبات، گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەولێر و دیاربەکر دەستپێبکات.
سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی دیاربەکر لەو بارەیەوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "دەمەوێت مژدەی ئەوە بدەم کە مانگی شووبات گەشتی ئاسمانی هەولێر و دیاربەکر دەستپێدەکات".
دەشڵێت: "دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و دیاربەکر، سوودی زۆری بۆ کەرتی بازرگانی شاری دیاربەکر دەبێت چونکە هەولێر دەروازەیەکی گرنگی بازرگانییە بۆ دیاربەکر".
ئەو بەرپرسەی دیاربەکر رایگەیاند: "بۆ بەرەوپێشبردنی ئابووری دیاربەکر، ئەمساڵ نەخشە رێگای تایبەتمان هەیە".
ساڵی رابردوو، شاری دیاربەکر بە بەهای زیاد لە 200 ملیۆن دۆلار هەناردەی شتومەکی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو بەهایە لە داهاتوودا زیاتر بکرێت.
H.J