سوپای توركیا هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان چڕتر ده‌كاته‌وه
ژماره‌یه‌كی زۆری تانك و زریپۆش گه‌یشتنه ناوچه سنوورییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
سوپای توركیا ھێزەكانی لەسەر سنووری سەرێ كانی، قامشلۆ، كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكات و، وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات، رۆژانه هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان 24 له باكووری كوردستان رایگه‌یاند، "ماوەیەكە سوپای توركیا ھێزی زیاتر ره‌وانه‌ی شارەكانی روحا، مێردین و شرنەخی باكووری كوردستان ده‌كات" و وه‌ك بڵاوكراوەتەوە، "ئەو ھێزانە لەسەر سنووری شارەكانی گرێ سپی، قامشلۆ و كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكرێن".
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، "ئەمرۆش كاروانێكی دیكه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا به ته‌واوی چه‌كی قورس، تانك و زریپۆشی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سنووری شاره‌كانی روحا و مێردین‌ی باكووری كوردستان كراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی په‌یامنێری كوردستان 24، "جێگیركردنی ئەو ھێزانە ترسی ئەوەی دروستكردووە، توركیا به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات ھەڕەشەكانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان جێبەجێ بكات.
H.B