ئەمەریکا داوای گەرەنتی ژیانی کوردەکان لە تورکیا دەکات
نابێت دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا تورکیا کوردەکان رەشەکوژ بکات
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، دوای کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا، وڵاتەکەی گەرەنتی دەوێت کە هێزەکانی تورکیا کوردانی ئەو وڵاتە نەکوژن.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی نیوزماکس رایگەیاند: "پاراستنی کورد و پێکهاتە ئاینییەکانی دیکەی سووریا بەلای ئەمەریکاوە گرنگە".
گوتیشی: "دوای کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا گرەنتیان بۆ پاراستنی کوردەکان و پێکهاتە ئایینیەکان دەوێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رەتیشیکردەوە کاتی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا ئاشکرا بکات و رایگەیاند نایەوێت باسی ئەو کاتە بکات بۆ ئەوەی دووژمنان سوودی لێوەرنەگرن.
H.J