كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە كاتەكانی شەو نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش كەمێك بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی