بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و كەشێكی سارد دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی رۆژی دووشەممە ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبێت.
