لە ھەولێر دزیكرد و لە سلێمانی دەستگیر كرا
پێنج ئۆتۆمبێلی دزیوە
K24 – ههولێر:
تۆمەتبارێک کە لە شاری هەولێر پێنج ئۆتۆمبێلی دزیووە و بەرەو شاری سلێمانی هەڵهاتووە، لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کرا.
بەتۆمەتی دزینی پێنج ئوتومبێل، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوو .
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "پاش ئەوەی تۆمەتبار ( ی ، ع، ی ) لەشاری هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت لەسەر بردنی پێنج ئوتومبێلی جۆری تۆیۆتا هایلوكس بەفێڵ لەكەسێك كەپێی وتووە لەكۆمپانیایەك ئوتومبێلەكانی بۆ دەدات بەكرێ ، بەڵام تۆمەتبارەكە پێنج ئوتومبێلەكەی بردووەو بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە، دواتر دەستگیر کراوە".
لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر بەندە و دوای رێكارە یاساییەكانی دەگوێزرێتەوە بۆ شاری هەولێر.
H.J