ئێران چوار سفرى سه‌ر دراوى لاده‌بات
پرۆژه‌يه‌كيان بۆ لابردنى چوار سفرى سه‌ر دراوى نيشتمانى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران، عه‌بدولناسر هيممه‌تى رايگه‌ياند، پرۆژه‌يه‌كيان بۆ لابردنى چوار سفرى سه‌ر دراوى نيشتمانى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى دراوه‌كه‌يان به‌هاى بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران هيواشى خواست، له زووترين كاتدا ئه‌و پرۆژه‌يه جێبه‌جێبكرێت.
هيممه‌تى راشيگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك پلانيان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى دراوى ناوخۆيى و بيانييدا ئه‌نجاميان بده‌ن به مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى بازارى مامه‌ڵه‌ى دراو له ئێران‌دا.
روونيشيكرده‌وه، خاڵى گرنگ له‌و پرسه‌دا به‌شداريكردنى بانكى ناوه‌ندييه له پرۆژه‌كانى چاكسازى بانكيى و پارێزگاريكردن له سامانى گه‌ل و سه‌قامگيرى بازارى دراوه‌كان.
سه‌رچاوه: ئاژانسى ميهر
ئ.ر