كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبێت.

لەبارە بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی رۆژی سێشەممە ئاسمان ھەور دەبێت ئەگەری نمەبارانێكی كەم ھەیە و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبێت.
