بارهەڵگرێک دوو کرێکاری کردە قوربانی
بەمەبەستی کرێکاری هەتبوونە دەرەوە
K24 – ههولێر:
بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 07/01/2019، لەسەر رێگای کەلار - ناحییەی رزگاری، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوو کرێکار بەناوەکانی کاروان رۆستم عەلی، لەدایکبووی ساڵی 1988 و خەلیل عبدللە حەمەساڵح، لەدایکبووی ساڵی 1991 کردە قوربانی.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، ئەو دووهاووڵاتییە کە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی ناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلارن و بەمەبەستی کرێکاری بەیانی ئەمڕۆ لەماڵ هاتوونەتە دەرەوە .
لەئێستادا، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکیی دادوەریی قەزای کەلارکراون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
H.J