پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
K24 – ههولێر:
شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، شێخ جەعفەر لەسەر ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی رایگەیاند: "پارتی و یەکێتی ناتوانن ببنە حکومڕانی راستەقینە بەبێ یەکتری و وەکو یەکێتی دەمانەوێت ببینە شەریکێکی راستەقینە لە هەموو جومگەکانی حکومڕانیدا".
راشیگەیاند: "هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دەدەین و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک بارزانی رۆڵی کاریگەری خۆی بخاتە گەڕ و پێمان وایە سەرۆک بارزانی دەتوانێت هەموو گرێ کوێرەکان بکاتەوە".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی ئەگەری دووبارە بوونەوەی جەنگی ناوخۆ گووتی: "ئەو کەسانەی باس لە دوو ئیدارەیی دەکەن، ئەو کەسانەن کە دزی سەروەت و سامانی ئەم میللەتەن و هەلپەرست و خیانەتکارن، هیچ جیاوازیان نییە لەگەڵ بکوژی پێشمەرگەکان".
زیاتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە و هێشتا هیچ هەنگاوێکی گرنگ بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت نەنراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی سبەی نێوان پارتی و یەکێتی، ئاسۆیەکی روون دەربکەوێت.