دژە تیرۆر تۆمەتبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستگیر کرد
"خۆی وەک گرووپێکی تاوانکار ناساندووە"
K24 – هه‌ولێر:
دژە تیرۆری کوردستان تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی لە هاووڵاتییان کردبوو.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان: "هاووڵاتييه‌ك له شاری هه‌ولێر به‌ناوی (پ. ن)، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كوڕه‌كه‌ی و خانه‌واده‌كه‌ی لێكرابوو ئه‌گه‌ر هاتوو بڕی ١٥٠ هه‌زار دۆلار نه‌دات".
دوابه‌دوای ئه‌و سكاڵایه، توانرا لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر، ئه‌و كه‌سه بدۆزرێته‌وه به‌ناوی (ن. ع. ح. ع).
دژە تیرۆر ئاشکرایکردووە: "تۆمه‌تبار له‌ميانى هه‌ڕه‌شه‌كانى له سكاڵاكار، هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ك گرووپێك پیشان بدات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر جموجۆڵی رۆژانه‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یه، هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه ناوی چه‌ندین هاووڵاتى تر له لیستی ئه‌وانه‌دان كه ده‌بێت پاره به گرووپه‌كه بده‌ن".
