ھۆشداری دەدرێتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت
ھێڵەكانی ئینتەرنێت خاودەبنەوە
K24 - ھەولێر
بەھۆی خاوبوونەوەی ھێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی شەواندا، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان ھۆشداری دەداتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت و رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی یاساییان له بهرامبهر پهیڕهو دهكرێت تا دهگاته ئاستی سزادان.
ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە شەواندا، بەشێكی پەیوەندیی بەگرفتی تەكنیكی كۆمپانیاكان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بەشداربووان ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی لێپرسینهوه لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەین".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەداوە: "بەشێكی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەڕێی سیستمی بێ سنوورەوە خزمەتگوزارییەكان دەگەیەننە بەشداربووانیان و بەشێكی دیكەیان لەڕێی سیستمی ADSL و WI-FI و ئهو سیستمەی دوایی تارادەیەك خاوبوونەوەی ههیه".
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەشڵێت: "هەر كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت ئەگەر پابەند نەبوو بە چاكسازی لە تۆڕەكانی گەیاندنی خزمهتگوزاری ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانی، رێوشوێنی یاسای له بهرامبهر پهیڕهو دهكرێت تا دهگاته ئاستی سزادانیان".