ھاووڵاتیان لەبارەی جۆرە شیرێك لە بازاڕ ئاگادار دەكرێنەوە

لە بازاڕ دەفرۆشرێت و ساختەیە

K24 - رانیە

لەبارەی جۆرە شیرێك كە شیاو نییە بۆ خواردن، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و زانیاری سەبارەت بە ساختە بوونی شیرەكە دەخاتەڕوو.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین ئاشكرای دەكات: "جۆرێك شیری دیالاک لە بازاڕەکان بڵاوبووەتەوە و شیاو نییە بۆ بەکارهێنان و ساختەیە".

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین روونیدەكاتەوە: "ئەو جۆرە شیرە بەوە دەناسرێتەوە، ئەو کیسە شیرەی بەروارەکەی چاپە دەتوانرێ بەدەست لێ بکرێتەوە ئەواساختەیە و شیاوی بەکارهێنان نییە، بەڵام ئەو جۆرەی کە بەروارەکەی لیزەرییە ئەوا گونجاوە بۆبەکارهێنان".

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین: ئەم جۆرە شیرە ساختەیە و بۆ خواردن شیاو نییە