كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و سارد دەبێت و لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی ھەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لەكاتەكانی بەیانیدا و دواتریش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور.
